میرا ئه‌ستێره‌ى دووه‌مى به‌رنامه‌ى ستۆدیۆى ئه‌ستێران، یه‌كه‌م ئه‌لبومى گۆرانى خۆى به ناوى "ببوره" به‌رهه‌م دێنێت، كه سه‌رجه‌م ئاوازه‌كانى له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاماده‌كراوه و برِیاره به‌م نزیكانه له رێگه‌ى رادیۆى نه‌وا بلاَوبكرێتهوه.
له‌وباره‌یه‌وه میرا رایگه‌یاند، كۆتایى به كاره هونه‌رییه‌كانى یه‌كه‌م ئه‌لبومى گۆرانى خۆى هێناوه، كه سه‌رجه‌م ئاوازه‌كانى له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه ئاماده‌كراوه و به‌م نزیكانه بلاَو ده‌كرێته‌وه، "زۆر خۆشحاڵم دواى ده‌رچونم به ئه‌ستێره‌ى دووه‌مى ستۆدیۆى ئه‌ستێران، توانیم به هاوكارى هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر یه‌كه‌م ئه‌لبومى گۆرانى خۆم به ناوى ببوره به‌رهه‌م بهێنم، كه له 8 تراك پێكهاتوه و هه‌موو میلۆدییهكانى هه‌ڵكه‌وت زاهیر كارى بۆ كردوه، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له هۆزانڤانان حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن، دكتۆر ئاراس عه‌بدولكه‌ریم، هه‌رێم شاكر، رێبوار، حه‌مه سه‌عید ئیبراهیم، ره‌نج سه‌نگاوى به هۆنراوه‌كانیان له‌م ئه‌لبومه‌دا به‌شدارن و هونه‌رمه‌ند هێمن حوسێن دابه‌شى موزیكى بۆ كردوه و له لایه‌ن كاوه شێخه‌وه كارى ده‌نگى بۆ كراوه"، هه‌روه‌ها میران ئه‌وه‌شى راگه‌یاند، كه ته‌واوى كاره هونه‌رییه‌كانى ئه‌و ئه‌لبومه به كۆتا هاتوه و به‌م نزیكانه له رێگه‌ى رادیۆى نه‌وا بلاَودهكرێتهوه و برِیاره یه‌كێك له گۆرانییه‌كانى كلیپ بكات "دواى بلاَوكردنهوهى ئه‌لبومه‌كه برِیاره "ببوره" كه یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانى ئه‌لبومه‌كه‌م له كوردستان به شێوه‌یه‌كى مۆدێرن و دوور له ته‌قلید كلیپ بكه‌م، پێم خۆشه ده‌ستخۆشى له هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر بكه‌م، زۆر گرنگى به توانا و بههرهكانى گه‌نجان ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌بوایه نه‌مده‌توانى وا به ئاسانى ببمه خاوه‌نى ئه‌لبومێكى گۆرانى
|
نووسینی| شێخە |2008/1/23|
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی ماڵپه‌ڕ ژماره‌ی کرته‌کان له‌م ماڵپه‌ڕه |


میوانانی سه‌رهێڵ

