دیواری چین توانی له‌حه‌وت سه‌رسوڕهێنه‌ره نوێیه‌کانی جیهاندا بمێنێته‌وه: ، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا حه‌فتا ملیۆن که‌س له‌سه‌ر داواكاری ملیۆنه‌رێك ده‌نگیان به به‌ناوبانگترین دروستکراوه‌کانی جیهاندا و هاوکاتیش یونێسکۆ خۆی له‌م هه‌ڵبژاردنه دووره په‌رێزگرت.بێجگه له‌دیواری به‌ناوبانگی چین شاری به‌ردینی پێترا له ئوردون و په‌یکه‌ری عیسا له ڕیۆ دی جایێنرۆ و پاشماوه‌ی شاری ئێنکا ماچۆ پیچو له پیرۆ و پاشماوه‌ی شاری چیچێن ئیتزا له‌سه‌ر نیمچه دورگه‌ی یاوکاتان و كۆلۆسێوم له ڕۆما و په‌رستگای تاج مه‌حه‌ل له هیندستان له‌نێو حه‌وت سه‌رسووڕهێنه‌ره نوێیه‌کانی جیهاندا (New7Wonders) بوون. |
مافی پارێزراوە بۆماڵپەڕی هەردی کوردستان
200 ساڵ پێش له‌دایکبوونی عیسا (د.خ) نووسه‌ری یۆنانی "Philo of Byzantium" هه‌ڵسا بهدیارکردنی حه‌وت سه‌رسووڕهێنه‌ره‌کانی جیهان و ئێستاکه له‌وانه‌ش ته‌نها پیرامیده‌کانی جیزه‌ی میسر ماون، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆکاری ئه‌م دهنگهدانه نوێیه و بیرۆکه‌که‌شی بۆ ملیۆنه‌ر و ده‌رهێنه‌ری سویسری "Bernard Weber" ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌سه‌ره‌تادا بۆ هه‌ڵبژاردنی "New 7 Wonders of the World" نزیکه‌ی 200 خانوو و شوێنی دێرین ده‌ستنیشانکران. نزیکه‌ی 20 ملیۆن که‌س لیستی شوێنه ههڵبژێراوهکانیان بۆ 77 وڵات که‌مکرده‌وه. لیژنه‌ی ناوبژیوان له حه‌وت ئه‌ندازیاری خانووسازی پێکهاتبوو و ئه‌وه‌ش به‌سه‌روه‌ری سکرتێری پێشووی یونێسکۆ "Federico Mayor" بوو.
یونێسکۆ دوورپه‌رێز ده‌وه‌ستێت و میسریش تووڕه ده‌بێت
پێش شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر "Bernard Weber" بانگهێشتی بۆ بیرۆکه‌که‌ی کرد، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ڕژێمی تاڵیبان له ئه‌فغانستان په‌یکه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی بودایان له بامیان ڕووخاند.
یونێسکۆ وه‌ك پارێزه‌رێکی پاشماوه که‌لتوورییه‌کانی جیهان خۆی له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌دوور ده‌گرێت و ئه‌م ده‌ستنیشانکردنه‌ی به‌نازانستی شڕۆڤه‌کرد.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ش میسر توڕه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر ده‌ستنیشاننه‌کردنی پیڕامیدهکانی جیزه ده‌ربڕی.
بێگومان ده‌نگده‌رانی ئه‌م بانگهێشته‌ی ملیۆنه‌ری سویسری له‌ڕێگای ته‌له‌فون و کورته‌نامه‌وه بوو و له‌هه‌ر ته‌له‌فونێك و کورته‌نامه‌یه‌ك به‌شێك پاره بۆ نۆژنکردنه‌وه‌ی هه‌موو پڕۆژه‌کان ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ر ماڵپه‌ری "New7Wonders"دا نووسراوه.
ڕه‌خنه‌گران ڕه‌خنه‌ی توندیان له‌ده‌زگای ملیۆنه‌ری سویسری گرت و ئه‌م هه‌نگاوه‌یان بۆ هه‌وڵی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ده‌زگای ملیۆنێر گه‌ڕانده‌وه. به‌ڵام "Bernard Weber" ڕه‌خنه‌کان بهنادروست داده‌نێت و ده‌ڵێت: "نیوه‌ی پاره ده‌ستکه‌وتووه‌کان بۆ نۆژنکردنه‌وه‌ی شوێنه دێرینه هه‌ڵبژێراوه‌کان ته‌رخان ده‌کرێن و هه‌روه‌ك چۆن بۆ په‌یکه‌ره ڕووخێنراوه‌کان بودای بامیان به‌کارهێنراون."
له‌مباره‌یه‌شه‌وه وته‌بێژی "Bernard Weber" ده‌ڵێت: "بۆچی هه‌وڵی ڕێکلامکردن بۆ 'Taj Mahal' و 'Chich鼳pan style="font-family: 'Unikurd Web',sans-serif">n Itzἳpan style="font-family: 'Unikurd Web',sans-serif">' شاری دێرینی مایای نه‌ده‌یه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ئێستا ڕێکلام بۆ 'Big Brother' و نوێترین 'Jeans'ی 'Victoria Beckham' ده‌کرێت."
له‌لای خۆیه‌وه‌ش "Nicole Bolomey"، پسپۆری یونێسکۆ له هیندستان، پێیوایه، که ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ته‌نها مه‌به‌ستی فراوانکردنی بازرگانی گه‌شتوگوزارییه و هیچی دیکه.
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی قه‌ڵادزێ ..
|
نووسینی| شێخە |2008/3/27|
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی ماڵپه‌ڕ ژماره‌ی کرته‌کان له‌م ماڵپه‌ڕه |
دیواری چین توانی له‌حه‌وت سه‌رسوڕهێنه‌ره نوێیه‌کانی جیهاندا بمێنێته‌وه: ، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا حه‌فتا ملیۆن که‌س له‌سه‌ر داواكاری ملیۆنه‌رێك ده‌نگیان به به‌ناوبانگترین دروستکراوه‌کانی جیهاندا و هاوکاتیش یونێسکۆ خۆی له‌م هه‌ڵبژاردنه دووره په‌رێزگرت.
میوانانی سه‌رهێڵ

