hardi -


به‌م پرۆگرامه‌ زۆر به‌ئاسانی ده‌نگی خۆت بگۆڕه‌

پرۆگرامی (Voice Changer Diamond) یه‌كێكه‌ له‌و پرۆگرامه‌ به‌هێزانه‌ی كه‌ به‌كاردێت بۆ گۆڕینی ده‌نگ، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ زۆرجار ده‌بینین یان ئه‌وه‌مان به‌رگوێ كه‌وتووه‌ كه‌ زۆرێك له‌ به‌كارهێنه‌ران له‌كاتی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت پێیان خۆشه‌ كه‌سایه‌تی و ناسنامه‌ی خۆیان بگۆڕن، ئیتر ئه‌و گۆڕینی ناسنامه‌یه‌ له‌كاتی چاتكردن بێت به‌ده‌نگ یاخود كاتێك ده‌مانه‌وێ ڕیكڵامێك بكه‌ین و له‌ناو ڕیكڵامه‌كه‌ كه‌سایه‌تی خۆمان و ناسنامه‌ی خۆمان ئاشكرا نه‌كه‌ین،

  بۆ نمونه‌ زۆرێك له‌به‌كارهێنه‌ران هه‌ن پێیان خۆشه‌ ئه‌و ده‌نگه‌ی به‌كاریده‌هێنن بۆ ڕیكڵام كردن ده‌نگی كچان بێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ندێكی تر پێیان خۆشه‌ ده‌نگیان وه‌ك ده‌نگی كوڕان ده‌ربكه‌وێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی زۆرێك له‌ به‌كارهێنه‌رانیش هه‌ن پێیان خۆشه‌ گۆڕانكاری له‌چینه‌كانی (طبقات)ده‌نگیان بكه‌ن له‌كاتی چاتكردن به‌ده‌نگ یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌كی تربێت. بۆیه‌ منیش به‌باشمزانی ئه‌م ۆگرامه‌تان پێ ئاشنا بكه‌م كه‌ ئه‌و كاره‌مان بۆ ده‌كات زۆر به‌ئاسانی.
به‌هۆی پرۆگرامی (Voice Changer Diamond) ده‌توانی زۆر به‌ئاسانی ده‌نگی خۆت و چینه‌كانی ده‌نگ بگۆڕیت بۆ ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ خۆت پێت خۆشه‌، جگه‌ له‌وه‌ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆرباش هه‌یه‌ له‌م پرۆگرامه‌ له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ به‌كارهێنانی زۆر ئاسانه‌ و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كه‌ ده‌توانی ڕاسته‌وخۆ به‌كاریبهێنی به‌هۆی (مایك)ـه‌وه‌، واته‌ پاش كردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ كۆنترۆڵی ده‌نگه‌كه‌ له‌به‌رده‌ستتدایه‌و ده‌توانی به‌ویستی خۆت گۆڕانكاری تێدا بكه‌یت.

بۆ داگرتنی پرۆگرامه‌كه‌ كلیك لێره‌ بكه‌

وێنه‌ی پرۆگرامه‌كه‌

 

 سه‌رچاوه‌..c4kurd

مافی پارێزراوە بۆماڵپەڕی هەردی کوردستان