سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: جەبار شێخانی
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
زۆربه‌مان كاتێك ئیمه‌یڵێك داده‌نێین و ده‌گه‌ینه خانه‌ی پاسۆرد، یاخود كاتێك سایتێك دروست ده‌كه‌ین داوامان لێده‌كات پاسۆرده‌كه چی بێت یان كه ده‌مانه‌وێ پاسۆرد بۆ فایلێك یان فۆڵده‌رێك دابنێین، یه‌كسه‌ر ده‌كه‌وینه بیركردنه‌وه و دڵه‌ڕاوكێ ئاخۆ چ پاسۆردێك دابنێین گونجاو و شیاو بێت؟! بۆیه ده‌بینیت زۆربه‌مان له‌و كاته‌دا هیچ وشه و ژماره‌یه‌ك به‌شیاو نازانین و ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه‌سانی تر بیزانن و ئاشكرابێت یان هه‌ندێكمان له‌وانه‌یه له‌به‌ر دوودڵی و دڵه ڕاوكێ هیچ پاسۆردێك به‌مێشكیدا نه‌یه‌ت له‌و كات و ساتانه‌دا كه ده‌گه‌ینه خانه‌ی نووسینی پاسۆرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته منیش به‌باشمزانی ئه‌م سایته‌تان پێ ئاشنا بكه‌م كه له‌و كێشه و گرفته ڕزگارمان ده‌كات.
مافی پارێزراوە بۆماڵپەڕی هەردی کوردستان
سایتی (Make Password) سایتێكی زۆر باش و به‌كه‌ڵكه بۆ دروستكردنی پاسۆرد، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی كه زۆر دوو دڵن له‌كاتی دانانی پاسۆرد بۆ كاره‌كانیان.
سه‌ره‌تا له‌م لینكه‌وه بچۆره ناو سایته‌كه كلیك لێره بكه بۆ كردنه‌وه‌ی سایته‌كه
پاش كردنه‌وه‌ی سایته‌كه ده‌بینیت له‌به‌شی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵبژاردن هه‌یه كه باس له‌شێوازی دروستكردنی پاسۆرده‌كه ده‌كات، تۆش به‌ویستی خۆت هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری بكه، ده‌شتوانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستكاری نه‌كه‌یت و وه‌ك خۆی به‌جێی بێڵیت پاشان له خواره‌وه نووسراوه(Make Password) كلیكی له‌سه‌ر بكه و پاش كه‌مێك چاوه‌ڕوانی پاسۆرده‌كه‌ت بۆ دروست ده‌كات

